KDP ناوهرۆكی كۆبوونهوهی سبهی ئهنجوومهنی وهزیران دهخاتهڕوو

ھەولێر-KDP.info- بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، پرسەکانی مووچە، سەرژمێریی دانیشتووان و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ دەکات.
ئەنجوومەنی وەزیران سێ بڕگە تاوتوێ دەكات:
بڕگەی یەكەم، بریتییە له پرسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ و کێشە و گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی لە بەغدا و چارەسەرەکان.
بڕگەی دووەم، بریتییە لە خستنەڕووی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەزیری پلاندانان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بە سەركەوتوویی لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی 20 و 21-11-2024 و قۆناغ و هەنگاوەكانی دیكەی پرۆسەكە.
بڕگەی سێیەم، لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پڕۆژە بڕیارێكی پێشنیازكراو سەبارەت بە پاژەكردن (پێدان بە قیست)ی ئەو بڕە پارەیەی كە لە زیادەڕۆكار وەردەگیرێت كە خانووی نیشتەجێی بە زێدەڕۆیی لە سنووری شارەوانییەكان دروست كردووە.




