سەفین دزەیی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا بەهێزن

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و نەمسا، پەیوەندیی بەھێزن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یادی ڕۆژی نیشتمانی نەمسا گوتی: بڕوامان وایە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا بەرەو پێش چوون و دەکرێت پێشوەچوونی زیاتریش ھەبێت.
سەفین دزەیی گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا بەھێزن و بڕوامان وایە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرەو پێشچوونە و دەکرێت پێشوەچوونی زیاتریش ھەبێت، ھاوکات سوپاس بۆ سەردانەکەی وەزیر لەگەڵ بازرگانانی نەمسا لە ساڵی ڕابردوو، ئەمە دەستپێکێک بوو بۆ بوونیاتنانی پەیوەندیی بازرگانیی، نەوەک بە تەنھا پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوەشکرد: ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران فەرەچەشنکردنی ئابوورییە، ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست ھەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری ھەیە.




