سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

ھەولێر-KDP.info- مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤).
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١-١١-٢٠٢٤، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پێشوازی کرد لە مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەک پەرلەمانتار.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری بەشدار دەبن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤) کە بڕیارە سبەی ھەینی لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دھۆک بەڕێوەبچێت.





