ئەکرەم ساڵح بۆ KDP: ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان جێگای ستایشه

گه‌رمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: خه‌ڵكێكی زۆر به لێشاو له دوێنێوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدی باب و باپیرانیان له خانه‌قین و دوزخورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، پرۆسه‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌كگرتوویی كورد و بیری نیشتمانیی كوردستانیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا، جێگه‌ی خۆشحاڵی و پێزانینه.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی سه‌رژمێرید ده‌ستی پێكردووه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵی و بایه‌خه، كوردانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه به هه‌ر هۆكارێك بێت ئێستا له پارێزگاكانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشتەجێن، به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی به لێشاو گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی باب و باپیرانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام بده‌ن.
بەرپرسی لقی 22 گوتیشی: به ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بە تایبەتی، جێگای ستایشه كه خه‌ڵكی كوردستان له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كاندا و كاتێك هه‌ست به مه‌ترسی بكات، شان ده‌داته به‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی و له خانه‌قینه‌وه تا دوزخورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تر، خه‌ڵك جمه‌ی دێت و ماڵه‌كان پڕ بوون له خه‌ڵك، كه جێگای خۆشحاڵییه و بە ڕاستی سوپاسیان ده‌كه‌ین.
ساڵح دەشڵێ: ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه ئه‌وه‌یه، كه به خۆشحاڵییه‌وه تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه ده‌چێت و گیروگرفتێكی ئه‌وتۆ نییه و هیوادارین پرۆسه‌كه تا كۆتایی به بێ كێشه و گرفت و تێبینی به‌ڕێوه بچێت.
سه‌لاح جه‌لال




