د. چنار بۆ KDP: كوردستانیان باوه‌ڕیان به به‌ڵێن و هێز و ئیراده‌ی پارتی هه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، ڕایگەیاند: زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، نیشانی دایه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌یان به پارتی هه‌یه و پشتیوانی لە سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانی ده‌كه‌ن. دەشڵێ: پارتی به‌رپرسیاره‌تیی گه‌وره‌ی خستووه‌ته سه‌ر شانی خۆی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی.
د. چنار سه‌عد عەبدوڵڵا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی پارتی له دوایین هه‌ڵبژاردندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بەدەستی هێنا، متمانه‌ی خه‌ڵك به پارتی و به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی ده‌نگه‌كانی پارتی نیشان دەدات، به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نه و چه‌ند كورسی زیاد یان كه‌م كردووه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگه‌كان، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه جه‌ماوه‌ری كوردستان متمانه‌ی به حوكمڕانیی پارتی هه‌بووه، كه له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌وره‌دا وه‌ك حیزبی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات ئیداره‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی كردووه، خه‌ڵك متمانه‌ی به‌و گوتار و په‌یامانه هه‌یه كه پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كردووه و له به‌رنامه‌ی حكومڕانیی خۆیدا هه‌وڵی داوه جێبه‌جێیان بكات و ئه‌م پێگه جه‌ماوه‌رییه‌ی پارتی به‌ده‌ستی هێنایه‌وه، به ئاستی فراوانتر، ئه‌و گوتن و ته‌وژم و روانگانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی پۆپۆلیستی ده‌یه‌وێت دیدگای حوكمڕانی له كوردستان به ئاراسته‌یه‌كدا ببات، كه گوایه خه‌ڵكێكی زۆر نیگه‌رانه و ئه‌وه‌ی كراوه ئه‌زموونێكی هه‌ڵه‌یه و جۆرێك لە ره‌شبینی سه‌باره‌ت بە ئه‌زموونی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
د. چنار هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌م جۆره ره‌وته چه‌واشه‌كارانه‌یه، كه له چوارچێوه‌ی لیست و خۆکاندیدكردنیش تووشی شۆك بوون له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ده‌نگه كه‌مه‌ی به‌ده‌ستیان هێنا، ده‌نگه‌كانی پارتی نیشانی دا كه خه‌ڵكی كوردستان متمانه‌ی به سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی هه‌یه و باوه‌ڕی به به‌ڵێن و توانا و هێز و ئیراده‌ی پارتی هه‌یه، بۆیه‌ش جارێكی تر له‌سه‌ر سندووقه‌كان ده‌نگی خۆیان دایه‌وه به پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه ئه‌م هێز و ئیراده‌یه له داهاتووشدا قورسایی خۆی ده‌مێنێ، هه‌روه‌ها ئه‌م متمانه‌یەی خه‌ڵك، بارگرانی و به‌رپرسیاره‌تیی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی به پشتوانییه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌هێزه‌وه له خه‌می ماف و ئازادی و پرسه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت له داهاتوودا و به هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌وه‌شەوە، دیسانه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگر و هه‌وادارانی پارتی ده‌كه‌ین و ئێمه به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شتر هه‌نگاو ده‌نێین و ده‌رفه‌ت و ئاڵنگاریی گه‌وره‌مان له‌به‌رده‌مه و دەخوازین ده‌نگه‌كانمان بكه‌ین به ملیۆنێک دەنگ.
سه‌لاح جه‌لال




