بە بەشداری سەرۆكی حكوومەت یادی لەدایكبوونی شا چارڵزی سێیەم لە هەولێر كرایەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداریی لە ئاھەنگی یادی ٧٦ ساڵەی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەمی بەریتانیا لە ھەولێر کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی ئاھەنگی یادی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکوومەت بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.





