سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/11/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا پیرۆزبایى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستایشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌شى لایه‌نه سیاسییه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابینه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خواستى دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێویستیى به‌دوورگرتنى عێراق له كێشه و ناكۆكییه‌كان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.




