سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/30 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى عه‌زم له په‌رله‌مانى عێراق، دۆخى گشتیى وڵات، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ كرد.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز ئه‌لسامه‌ڕائى، پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا ستایشى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کە چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه و سه‌قامگیریى وڵات پته‌وتر ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى مه‌ترسییه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، داكۆكییان له تێوه‌نه‌گلانى عێراق له كێشه و شه‌ڕ و ململانێكانى ناوچه‌كه و دوورخستنه‌ى وڵات له لێكه‌وته‌كانى، كرده‌وه.




