سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2024/10/28 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو ئه‌لیسیا ڕیكۆ پێرێز دێل پولگار باڵیۆزى نوێى ئیسپانیا له عێراق، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسپانیا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه خاتوو دێل پولگار خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى نیشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كه‌ن بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌رت و بوارانه‌ى بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجامه‌کانی، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




