مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (فەقێ ئازاد کانی تووەیی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (فەقێ ئازاد کانی تووەیی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (فەقێ ئازاد کانی تووەیی)
بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کوڕی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئەحمەد فەقێ ئازاد کانی تووەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۳ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٤




