شرۆڤه‌كارێكی سیاسی بۆ KDP: ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره پارتی كردی كه‌موێنه بوو

ھەولێر-KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی هه‌بووه.
ئاشنا بابان، شرۆڤه‌كاری سیاسی، لە لێدوانێکی تایبەتدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی باشترین شێوازی بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌برد، ئه‌و بانگه‌شه‌ی پارتی كردی شێوازێكی مۆدێرن بوو، پێویسته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش پارتی له‌سه‌ر هه‌مان شێواز به‌رده‌وام بێت، چونكه بانگه‌شه‌ی ئەمجاره‌ی پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی ده‌نگه‌كانی پارتی هه‌بوو.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیه ده‌شڵێت: پارتی حزبێكی خاوه‌ن مێژوو و پڕ ده‌ستكه‌وته، پێویسته خۆی له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی جیهان بگونجێنێ و بانگه‌شه‌ی سه‌رده‌میانه بكاته، بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی گه‌وره‌یی پارتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی خۆی هه‌بێت.
ئاشنا بابان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره پارتی كردی كه‌موێنه بوو، له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بەرهەمەکەیشمان بینی، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره بانگه‌شه‌یه‌كی وه‌ها جوان و پێشكه‌وتوو بكرێت، بانگه‌شه‌كه ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی نه‌بوو، بەڵکو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیش هه‌بوو و ده‌نگیان به پارتی دا.
قائید میرۆ




