ئەکرەم ساڵح: پڕۆسەی ده‌نگدان له گه‌رمیان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت

گه‌رمیان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات کە هه‌ندێك له هاووڵاتیان گرفتی په‌نجه‌مۆریان هه‌بووه و به پێی رێنمایی و بڕیاری كۆمسیۆن به 5% مافی تێپه‌ڕاندنیان بۆ كرا، تا بتوانن ده‌نگ بده‌ن و به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌كه باش ده‌چێته پێشەوە.
ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدان له گه‌رمیان رایگه‌یاند: به شێوه‌یه‌كی گشتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان به باشی به‌ڕێوه ده‌چێ، به‌شداریی هاووڵاتیان له ئاستێكی باشه له سنووری گه‌رمیان، سه‌رەتا هه‌ندێك گرفت هه‌بوو له ئامێرە‌كان و زۆر كات نه‌یده‌خوێنده‌وه به تایبه‌تی په‌نجه‌مۆره‌كه، ئه‌وه‌نده‌ی فریا كه‌وتن له رێگه‌ی 5% كه بڕیار و رێگه‌پێدراوی كۆمسیۆنه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نجه‌مۆریان نایخوێنێته‌وه تێپه‌ڕی و به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا پرۆسه‌كه ئاساییه و گرفتێكی ئه‌وتۆ نییه، كه شایانی باس بێت و به ئێمه گه‌یشتبێ.
سەلاح جلال




