٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئەحمەد فەرەج بیارەیی) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد فەرەج حەمە شەریف بیارەیی) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بۆ هەڤاڵانی بەڕێز مەریوان ئەحمەد، سیروان ئەحمەد، کۆسار ئەحمەد        

بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئەحمەد فەرەج حەمە شەریف بیارەیی)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست  و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار