٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست لەزگین: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەبێ گرفت بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info-  بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەبێ گرفت بەڕێوە دەچێت.

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: پرۆسەی  ھەڵبژاردنی ئەمجارەی دەنگدانی تایبەت زۆر باش بەڕێوەچوو و زۆر لە پرۆسەکانی پێشتر باشتر بوو، دەنگدان بۆ هەموو کەسێک مافێکی سروشتی و یاساییە، ئەرکیشە بۆ ھەموو ھاووڵاتییان، بۆیە داوا لە ھەموو خەڵکی دەڤەری بادینان دەکەم بە فراوانی بەشداری بکەن. 

سەربەست لەزگین گوتیشی: باوەڕی تەواومان بە خەڵکی دڵسۆزی خۆمان هەیە بەشێوەیەکی کارا بەشدار دەبن و ئایندەی ئەم وڵاتە دەخەنە دەستێکی ئەمین، داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین بەپێی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆن ڕەفتار بکەن، بۆ ئەوەی پرۆسەکە  بە سەرکەوتووانە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوە بچێت.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار