ده‌نگده‌رانی داره‌توو: ده‌نگمان بۆ لیستی سه‌رۆك بارزانییه

هه‌ولێر -kdp.info- ده‌نگده‌رانی سنووری شاره‌دیێ داره‌توو به‌ڵێن ده‌ده‌ن ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی بده‌ن: ده‌ڵێن: ده‌نگمان بۆ لیستی سه‌رۆك بارزانییه.
سه‌عد گه‌ڵاڵی، ده‌نگده‌رێكی ناحیه‌ی داره‌تووی هه‌ولێره و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به روح و گیان پشتگیری لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ین و ژیانمان فیدای سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ین، به‌هێزترین لیست بۆ هه‌ڵبژاردن لیستی 190ی پارتییه، لیستی ماڵی بارزانی یه‌كه‌مه.
گوڵیشان جه‌بار، ده‌نگده‌رێكی دیكه‌یه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: به پشتیوانی خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ لیستی پارتییه، ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی له لیستی پارتی، ڕۆژی 20ی مانگ هه‌موومان له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان دەبین بۆ سه‌رخستنی پارتی.
مسته‌فا مه‌لا جه‌وهه‌ریش ئاماده‌كاری بۆ ڕۆژی ده‌نگدان كردووه و بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی داره‌توو ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌ن و پاڵپشتی لە لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ئاوه‌دانتر بێت.
زوله‌یخا سه‌ید حوسێن، چالاکی ئافره‌تان له داره‌توو بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ینه ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی پارتی، چونكه به‌دیلی پارتی هه‌ر پارتییه و خزمه‌ت و ئاوه‌دانی پارتی بۆ كوردستان له‌به‌ر چاوی هه‌موو هاووڵاتییانه، به‌ڵێ ده‌نگمان بۆ لیستی پارتییه و سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌یه.
قائید میرۆ




