نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/10/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له به‌ڕێز ستیڤن هیچن، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتیى عێراق، دۆخى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست. ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لێکتێگەیشتنی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غداى به کلیلی سه‌قامگیریی عێراق، له قه‌ڵه‌م دا.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەلومەرجی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسیى فراوانبوونى گرژییه‌كان و ئاڵۆزبوونى زیاترى ڕەوشەکەیان خسته به‌ر باس. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا داكۆكییان له پێویستیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئه‌گه‌رى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى شه‌ڕ و پێكدادان و لێكه‌وته‌كانى كرده‌وه.




