٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلی حوسێن بۆ خەڵکی بیارە و سیروان: ئامانجی پارتی ئاوەدانی و خزمەته‌

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، لە سەردانێکدا بۆ ناوچەکانی (بیارە و سیروان) ڕایگەیاند، خەڵکی ئەم دەڤەرانە، هێزی لەبننەهاتووی پارتین و پارتیش هەرگیز خۆڕاگری و شۆڕشگێڕی و نیشتیمانپەروەریی خەڵکی بەئەمەکی ئەم دەڤەرانە لەیاد ناکات.

لە درێژەی هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەرنامەکانی سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، بە یاوەریی دیاری حوسێن، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و دلێر حەمە کەریم، بەرپرسی لقی١٢، سەردانی ناوچەکانی (بیارە و سیروان)ی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڤاڵانی ئەو ناوچانە، دەستخۆشی و سوپاسگوزاریی پێ گەیاندن لەپای شەونخونی و هەوڵی بەردەوامیان بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی لە هەڵبژاردنی ١٠/٢٠.

عەلی حوسێن ڕاشیگەیاند، بیارە و سیروان، هێزی لەبننەهاتووی پارتین و پارتیش هەرگیز خۆڕاگری و شۆڕشگێڕی و نیشتیمانپەروەریی خەڵکی بەئەمەکی ئەم دەڤەرانە لەیاد ناکات.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، جەختیکردەوە کە دەبێت هەڤاڵان خەڵکی هان بدەن و بچنە سەر سندوقی دەنگدان و پارتی بکەنە براوەی هەڵبژاردن لەم سنورانە بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی و خزمەت گوزاری  بەخەڵکی شۆڕشگێڕ و کیمیا باران کراو بگات، لە بەشێکی دیكه‌ی قسەکانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پارتی تەنیا ئامانجی ئاوەدانی و خزمەت کردنی میللەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار