٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان به‌شدارى له‌ یادى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئه‌ڵمانیادا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١٠/٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی ڕۆژی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیادا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیاوە لە ھۆتێلی دیڤان لە ھەولێر، بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبیی ھەرێمی کوردستان، دیپلۆماتکاران و میوانان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای پیرۆزباییی ئەو یادە، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کوردستانی بۆ ھاوکاری و پشتگیریی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیانی بۆ بەشداریی نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمەکەدا نیشان دا و جەختی لە پشتگیری و پەیوەندی و دۆستایەتیی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا کردەوە.

ئەم بۆنەیە کە ڕێکەوتی سێی ئۆکتۆبەرە، لە دوای ١٩٩٠‌وە ھەموو ساڵێک یادی دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار