پزیشكان ده‌نگ بە لیستی 190ی پارتی دەدەن

هه‌ولێر -kdp.info- پزیشكانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی ده‌ده‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێریش ده‌ڵێ: ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ینه گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن له ژیانی حزبایه‌تی دا.
د.هیوا کەریم ئاڵەیی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌شتی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێمه پێشتر به‌باشی خۆمان بۆ سه‌رخستنی لیستی 190ی پارتی كه لیستی سه‌رۆك بارزانییه ئامادە کردووە، ڕۆژی ده‌نگدان وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی ده‌كه‌ینه گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن له ژیانی حزبایه‌تی خۆماندا، به‌ڵێنمان داوه سه‌ره‌تا خزمه‌ت بكه‌ین دواتر داوای ده‌نگ له خه‌ڵك بكه‌ین، ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر پێش هه‌موو چین و توێژه‌كانی دیكه ده‌چینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی ده‌ده‌ین.
د.فاتیمه سه‌فه‌ر واحید، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ڕاوێژكاری و پۆلیكلینیكی ڕاژان له شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی ده‌ده‌ین تا كه‌ڕامه‌تمان پارێزراو بێت، به بڕوای من ده‌نگدان به لیستی 190ی پارتی ئه‌ركه له‌سه‌ر ئێمه، چونكه پارتی تاكه هێزه بتوانێت خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات، وه‌ك پزیشكێك ڕۆژی ده‌نگدان به خۆم و خانه‌واده‌م ده‌نگ بە لیستی 190ی پارتی دەدەین.
د.یوسف سه‌عدی كه‌ریم، پزیشكی شاره‌زی مێشك و ده‌مار بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: پاڵپشتی خۆم بۆ لیستی 190ی پارتی دووپات دەکەمەوە، چونکە زامنی ئاسایش و ئارمی و داهاتوویه‌كی گه‌شه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ڕۆژی ده‌نگدان وه‌ك پزیشكێك ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌دانی و ئارامی زیاتر به‌ده‌ست بێنین.
لای خۆیشیه‌وه د.سەمانە عوسمان چیچۆ، پزیشكی ددان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌نگی ئێمه‌ی پزیشكان بۆ لیستی 190ی پارتییه و ڕۆژی ده‌نگدان ده‌كه‌ینه ڕۆژی سه‌ركه‌وتنی پارتی له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك زه‌فه‌ر به هه‌رێمی كوردستان نه‌بات، كه به خوێنی هه‌زاران شه‌هید به‌رهه‌م هاتووه.
قائید میرۆ




