٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایانی وانەبێژی ئایینی سوپاسی سەرۆكی حكوومەت دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ لە قوتابخانە ئاینییەكان كران بە گرێبەست، مامۆستایانی وانەبێژیش لە بەرانبەردا سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی حكوومەت دەكەن و بە هەنگاوێكی گرنگی وەسف دەكەن لە پێناو خزمەتكردنی ئاین، وڵات و نیشتیمان.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌، مامۆستایانی دواناوەندی "ئیبن و ئادەمی ئیسلامی" لە سۆران سوپاسنامەیەكیان لە بەرانبەر بڕیكارەكەی سەرۆكی حكوومەت ئاراستەی مەسروور بارزانی كردووە. لە پەیامی سوپاسنامەكەیاندا هاتووە، ، پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دەکەین، کە بڕیاری بەگرێبەستکردنی ئێمەی مامۆستای وانەبێژی خوێندنی ئیسلامیی واژوو کرد.

مامۆستایانی قوتابخانە ئاینییەكە ئاماژەیان داوە، ئەم هەنگاوە پیرۆزەی سەرۆک وەزیران هاندەری زیاترمان دەبێت لە خزمەتکردن بە ئاین و وڵات و نیشتیمانەکەمان و بە گیانی نیشتیمانپەروەرییەوە قوتابییەکانمان پەروەردە بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار