سەرۆکی حکوومەت پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازیی عێراق دەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازیی عێراق لە هەولێر دەکاتەوە.
لە پێشانگاکەدا دەیان کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی لەبواری بیناسازیی بەشدارن و نوێترین بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
ئامانج لە کردنەوەی پێشانگاکە، پێشخستنی بواری بیناسازی و باشترکردنی کوالێتی کەرەستەکانی تەلارسازییە.




