٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵگورد شێخ نەجیب: هەموو ئەو پڕۆژانەی دەست پێ کراون تەواو دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، به‌ ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەگوژمەی دوو ملیار و 10 ملیۆن و 292 هەزار دینار، 28 قوتابخانە لەسنووری قەزای سیدەکان و دەوروبەری نۆژەن دەکرێنەوە.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەونیدا ڕایگەیاند، "لەسەر ڕێنمایی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم قوتابخانە گڵەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوازێکی نوێ دروست دەکرێنەوە کە ژمارەیان 28 قوتابخانەیە".

هەڵگورد شێخ نەجیب دەشڵێت، "18 قوتابخانەیان دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی سیدەکان و هەشت قوتابخانەی دیکەش دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، یەک قوتابخانە دەکەوێتە شارۆچکەی چۆمان ئەوی دیکەش لە ڕواندزە.

دسەپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاشیگەیاند، سەرباری قەیران و کێشە دەرەکی و ناوخۆییەکان، لەم کابینەیەدا زۆرترین خزمەتگوزاری جێبەجێ کراون.

گووتیشی: هەموو ئەو پڕۆژانەی لەسنووری سۆران دەست پێ کراون تەواو دەکرێن بەو پرۆژانەشی لەساڵی 2014دا ڕاگیراون.

هەواڵی پەیوەندیدار