سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى پارێزگای دهۆك كۆبووه‌وه

دهۆك-KDP.info- له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگاى دهۆك، به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2024/9/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له پارێزگا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان عه‌لى ته‌ته‌ر پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى سنوورى پارێزگاكه، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى گشتیى پارێزگاى دهۆك و كه‌رته‌كانى خزمه‌تگوزاریى گشتى له ناوچه جیاكانى سنوورى پارێزگاكه تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر پێداویستییه‌كانى پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كانى و باس له كێشه و گرفته‌كانى به‌رده‌م یه‌كه كارگێڕییه‌كان و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان، كرا.
به‌ڕێزان پارێزگار و به‌رپرسانى ناوچه‌كه، وێڕاى ئاماژه‌دان به به‌رنامه و خشته‌ى ئه‌و كار و پرۆژانه‌ى له چه‌ندین بوارى جیادا له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، یان پلانى جێبه‌جێكردنیان هه‌یه، دید و سه‌رنجى خۆیان ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى زیاترى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان خسته ڕوو.
ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تیایدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى به‌ڕێوه‌چوونى هێمن و ئارامیی هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و باپه‌ندى به ڕێنماییى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كرد.
له كۆتاییى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزیان ستایش و ده‌ستخۆشى ئاراسته‌ى پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى پارێزگاكه كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.




