گه‌وره‌ترین پۆند له بنه‌سڵاوه جێبه‌جێ دەکرێت

هه‌ولێر -kdp.info- له سنووری قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی هه‌ولێر، گه‌وره‌ترین پۆند دروست ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێریش ده‌ڵێ: ناوچه‌ی زوون پۆندمان دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی پۆندی بنه‌سڵاوه‌ی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر دانا و له وته‌یه‌كدا گوتی: پۆنده‌كه به گوژمه‌ی نزیكه‌ی چوار ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێت و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاستەوخۆ پاڵپشتی پڕۆژه‌كانی ئاو و كشتوكاڵ ده‌كات.
لای خۆیشیه‌وه ڕێبوار كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێری هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ناوچه‌ی زۆن پۆندمان دروست كردووه کە ژماره‌یه‌ك پۆندی ئاو له خۆ ده‌گرێت، له داهاتوودا كاریگه‌ری زۆریان ده‌بێت بۆ كه‌رته‌كانی ئاودێری و زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاو و كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری.
ڕێبوار كاكه‌یی ڕوونی كرده‌وه: پۆندی بنه‌سڵاوه یه‌كێكه له پۆنده گه‌وره‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به ته‌واوبوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر کەمکردنەوەی مه‌ترسییه‌كانی لافاو له‌سه‌ر هه‌ولێر و زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاو ده‌بێت.
قائید میرۆ




