ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ KDP لەبارەی بەرز بوونهوهی نرخی دۆلارهوه دهدوێت

بەغدا-KDP.info- ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری گوتی، داھاتی نەوتی عێراق لە بانکی یەدەگی ئەمەریکایە و ھەر کاتێک عێراق داوای دۆلارێکی زۆر بکات و خواست لەسەر دۆلار زۆر بێت، نرخی دۆلار بەرز دەبێتەوە و بە بەرزیش دەمێنێتەوە، چونکە زۆر جار مەرجی ھێنانەوەی دۆلار لە بانکی یەدەگی ئەمەریکی زۆر قورس دەبێت.
دکتۆر مەزھەر محەمەد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، لەبارەی بەرز بوونهوهی نرخی دۆلار و هۆكارهكانی بهرز بوونهوهی دۆلار بە، ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "چەندین رێکار و شێوازی مامەڵەکردن بە دۆلار ھەن، بە تایبەت لە بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمەریکا، بە ھۆی ئەوەی داھاتەکانی نەوت بە دۆلار کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت و داھاتەکەش لە بانکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمەریکا لە نیویۆرک دادەنرێت، ئەمەش دوای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە ١٤٨٣ لە ٢٠٠٣ کە داھاتی نەوتی عێراق لەوێ دادەنرێت و چەندین مەرج دانراوە لەسەر بانکەکان بۆ گواستنەوەی داھات، کە کاری بازرگانی بە دۆلار دەکرێت.
ئەو ڕاوێژکارە گوتیشی، پێش دوو ساڵ سیاسەتێکی ھاوبەش دانراوە بۆ وردبینیکردن و گواستنەوەی دۆلار بۆ ناوخۆ و دەرەوە لە کاری بازرگانی و چارەسەری کێشەکانی جۆراوجۆری تایبەت، بۆ ئەوەی بزانرێت کێ لە دۆلار سوودمەندە، تا پێچەوانەی بەرژەوەندیی وڵاتی ئەمەریکا نەبێت لە کاتی بەکارھێنانی، بۆیە ئەوەی تێبینی دەکرێت خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار ھەبێت بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوە لەلایەن بازاڕ و وا دەکرێت گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بکرێت و نرخی ھەر دۆلارێک ھەزار و ٣٢٠ دینار دەبێت.
محەمەد ڕوونیشی کردەوە، ھەر کاتێک خواست لەسەر دۆلار ھەبێت و داواکاری بۆ ھێنانی دۆلارێکی زۆر ھەبێت لە بانکی یەدەگی ئەمەریکی، ئەوکات نرخی دۆلاریش بەرز دەبێتەوە، چونکە ھەندێک جار مەرجەکانی ھێنانی دۆلار قورس دەبن، ئەمەش وا دەکات نرخی دۆلار بە بەرزی بمێنێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




