٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی، پرسەنامەیەک ئاراستەی هەڤاڵان (مزەفەر، بورهان، نەریمان کەریم) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خاتوو (ئەفرۆز قادر محەممەد) دایکی بەڕێزان مزەفەر کەریم، بورهان کەریم، نەریمان کەریم، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكه‌یان دەكات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، بۆ هەڤاڵانی بەڕێز/ مزەفەر کەریم، بورهان کەریم، نەریمان کەریم..

بۆ هەڤاڵانی بەڕێز/ مزەفەر کەریم، بورهان کەریم، نەریمان کەریم

بە غەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەفرۆز قادر محەممەد)مان بیست، بە  خەمناکییەوە پرسە و  سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار