هه‌رێمى كوردستان و ئێران جه‌خت له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/9/12، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازیى له به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكیان، سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندى یاوه‌رى كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى باڵاى هه‌ردوولا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، یه‌كه‌م سه‌ردانى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئیرانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به په‌یامێكى به‌هێزى دۆستایه‌تیى نێوان هه‌ردوولا له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێزیان خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه گه‌لى كوردستان هه‌میشه به ڕێز و پێزانینه‌وه له پشتگیرى و هاوكاریى ئێران له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا ده‌ڕوانێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك پزشكیان خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كۆمارى ئیسلامیى ئێران به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت و وڵاته‌كه‌ى خوازیاره له هه‌موو بواره‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌وپێش ببات و گرفت و به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى، نه‌هێڵن.
هه‌ردوولا ستایشى په‌یوه‌ندیى دۆستانه و له‌مێژینه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتووریدا كرد. پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، باسیان له ئاستى ئێستاى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنیه‌تیى فراوانكردنیان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان كرد.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و باسیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا كرد. له‌مباره‌یه‌وه جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به ته‌واوى پابه‌ندى ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى عێراق و ئێرانه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به به‌شداریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و شاندى یاوه‌رى، دیدارێكیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دا.
تیایدا باس له بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وڵه‌مه‌ندیى كۆمه‌ڵگه فره‌ئایین و فره‌نه‌ته‌وه‌كان كرا و هه‌ردوولا داكۆكییان له ئاشتى، پێكه‌وه‌ژیان، ته‌بایى و برایه‌تیى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه و ته‌واوى پێكهاته‌كان كرده‌وه.




