٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و ھەروەھا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە سیاسی و ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بەڕێز مەسعود پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگھێشتی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەردانیکردنی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار