٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی: ڕاسپاردەم بۆ حکوومەت و حزبیش ئەوەیە پشتیوانی لەم جۆرە چالاکییانە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەشداریی لە نیشاندانی شانۆگەریی (داستانی کوردستان) لە دهۆک کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد. 

سەرۆک بارزانی شانۆگەریی (داستانی کوردستان)ـی بە "زۆر نایاب" وەسف کرد و  گوتی، شانۆگەرییەکە "گەڕاندنەوەی مێژووی گەلی کوردستان بوو، بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک".

بەشێکی گوتارەکەی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و مێهرەبان

خوشک و برایانی هێژا

زۆر زۆر خۆشحاڵم کە لەگەڵتان بەشدارم لە بینینی (شانۆگەری)ـی داستانی کوردستان. دەستخۆشی لە هەمووتان دەکەم و سوپاسی هەمووتان دەکەم. شتێکی زۆر نایاب بوو و گەڕاندنەوەی مێژووی گەلی کوردستانە بە شێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک.

ئێمە مێژوویەکی زۆر دەوڵەمەندمان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئێمە مێژووی خۆمان نازانین، بۆیە لە جێگەی خۆیەتی، چالاکیی هونەری (لەم بوارەدا) بکرێن.

ڕاسپاردەم بۆ برادەرانمان لە حکوومەت و حزبیش ئەوەیە، پشتیوانی لەم جۆرە چالاکییانە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار