نێچیرڤان بارزانی: شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازادیخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نیشتمانێك بوو

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له 63ـه‌مین ساڵیادى شۆڕشى ئه‌یلوولدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، بووه كرۆكى بیر و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانییان و ئیراده‌ى پۆڵایینى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگیركارى دەشڵێ، شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازادیخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نیشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازادی‌دا هه‌موو قوربانییه‌كى به‌خشى و بووه بنه‌ماى یه‌كه‌مین دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له 63ـه‌مین ساڵیادى شۆڕشى ئه‌یلوولدا:
له (63)هه‌مین ساڵیادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوولدا، بارزانیى نه‌مر، ڕابه‌رى شۆڕش و ته‌واوى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه هێز و ده‌ست و بازووى شۆڕش بوون و به پێ‌زانین و شكۆدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. دروود بۆ گیانى پاكیان، سڵاو له هه‌موو خه‌باتگێڕانى ئه‌و ڕۆژگاره سه‌خته كه هێشتا له ژیاندان. هیواى ته‌مه‌ندرێژى و سه‌لامه‌تییان بۆ ده‌خوازین.
شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول كه شۆڕشى هه‌موو گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، بووه كرۆكى بیر و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و شكۆى هه‌موو كوردستانییان و ئیراده‌ى پۆڵایینى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و داگیركارى. شۆڕش ده‌نگى زوڵاڵى ئازادیخوازان و دۆزى ڕه‌واى گه‌ل و نیشتمانێك بوو كه له‌پێناو ئازادی‌دا هه‌موو قوربانییه‌كى به‌خشى. بووه بنه‌ماى یه‌كه‌مین دانپێدانانى فه‌رمى به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا و بناغه‌ى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى.
له كاتێكدا به شانازییه‌وه ئه‌م یاده پیرۆزه ده‌كه‌ینه‌وه، جه‌خت له ئیراده‌ى پته‌وى گه‌لى كوردستان بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه ده‌ستوورییه‌كانى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانیدا ده‌كه‌ینه‌وه. ده‌ست به پره‌نسیپ و به‌ها باڵاكانى شۆڕشه‌وه ده‌گرین له خه‌بات و تێكۆشان و كۆڵنه‌دان له‌پێناو ئازادى و دیموكراسیدا و به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه تا گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن و به‌دیهێنانى خه‌ونى شه‌هیدان، به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر، به‌رده‌وام ده‌بین.
به‌رز و شكۆدار بێت یادى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌یلوول، سڵاو له یادى شه‌هیدانى كوردستان و دروود بۆ گیانى پاكیان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئه‌یلوولى 2024




