٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت: لەمڕۆوە بازاڕێکی نوێ بە ڕووی جووتیارانماندا دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئیمزاکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئوردن ڕایگەیاند: لەمڕۆوە، بازاڕێکی نوێ بە ڕووی جووتیارانماندا دەکرێتەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: "خۆشحاڵبووم کە ئەمڕۆ یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئوردن واژۆ کرد، لەمڕۆوە، بازاڕێکی نوێ بە ڕووی جووتیارانماندا دەکرێتەوە".

ڕۆژی 25ـی ئابی 2024، بە چاودێری و سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یاداشتێکی لەیەکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن، لە بواری پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی کشتوکاڵی و پیشەسازیی خۆراک ئیمزا کرا، کە بڕیارە لە هەنگاوی یەکەمدا، ئوردن هەندێک لە بەروبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم لەوانە پەتاتە، هاوردە بکات.

هاوکات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو یاداشتنامەیە لە 10 ماددەی جیاواز پێک هاتووە، بەڵام 13 بڕگەی جەوهەری لە خۆگرتووە، کە چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەسەر سێکتەری کشتوکاڵ بە هەردوو بەشی ڕووەکی و پەلەوەری و بەرووبومە ئاژەڵییەکان و کارگەکان، کە لە بواری پیشەسازی خۆراک کاردەکەن لە هەرێمی کوردستان. لەبەر ئەوە دەبێتە ئەزمونێکی نوێ لە کۆی ئەو ئەزموونانەی کە هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی ڕابردوودا پێیدا تێ پەڕیووە، هەروەها بەتایبەتی لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کورستان.

هەواڵی پەیوەندیدار