ڕەزامەندی مەسروور بارزانی وەرگیراوە سێ پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ بکرێن

هەولێر-KDP.info- لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی، سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن.
ئهمڕۆ کاوە عەلی کەریم، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ جێبەجێکردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری پارێزگاکە.
پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بریتین لە:
1- دروستکردنی ئاوەڕۆی سندووقی و چاککردنی ڕێگەی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە کە بەهۆی لافاوەوە تێکچووە.
2- دروستکردنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە.
3- دروستکردنی باڵەخانەی بنکەی پۆلیسی شەهید سەرکار.




