نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له قایمقامی زاخۆ ده‌کات

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/8/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ کۆچی دواییی باوکی، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز بشیر محه‌مه‌د قایمقامی زاخۆ کرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2024/8/22 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بۆ کۆچی دواییی باوکی، سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز بشیر محه‌مه‌د قایمقامی زاخۆ کرد و هاوخه‌میی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یاندا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها هیوای خواست خوای مه‌زن گیانى خوالێخۆشبووی باوکی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.




