ئەم سێ شوێنە لە دھۆک دەکرێنە ناحیە

سێمێل-kdp.info- قایمقامی قه‌زای سێمێل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بڕیاری دامه‌زراندنی سێ ناحیه له سنووری قه‌زای سێمێلی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌رچووه. ده‌شڵێ: له ڕۆژانی داهاتوو ڕێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی سێ ناحیه‌كه جێبه‌جێ دەکرێت.
خه‌لیل مه‌حموود، قایمقامی سێمێل به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی سێ ناحیه‌ی بۆ سنووری قه‌زای سێمێل ده‌رکرد، ئێستا چاوه‌ڕێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆین بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ناحیه‌ی (ته‌ناهی، مسیریك و شاری) کە لە ڕۆژانی داهاتوو جێبه‌جێ دەکرێت.
قایمقامی سێمێل گوتیشی: ناحیه‌ی ته‌ناهی له 9 گوند پێكهاتووه و ژماره‌ی دانیشتوانی 79 هه‌زار كه‌سه، مسیریك 36 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه و 12 گوند لەخۆی دەگرێت، ناحیه‌ی شاریا 32 هه‌زار كه‌سه و 20 هه‌زار ئاواره‌ی تێدایه و 18 گوندی به‌سه‌ره‌وەیە.
خه‌لیل مه‌حموود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: كردنه‌وه‌ی سێ ناحیه له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی ناوچه‌که‌یه و له‌مه‌ودوا خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی ئه‌و سێ ناحیه‌یە ده‌كرێت، چونكه فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تیان بۆ ده‌كرێنه‌وه و هه‌موو كاروباری ڕۆژانه‌یان له ناحیه‌ی خۆیان ده‌بێت، ته‌نیا بۆ هه‌ندێ كار ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌زا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، ئه‌و بارگرانییه‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای سێمێلیش كه‌م ده‌بێته‌وه.
قائید میرۆ




