مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئارام خەلیل سابیر سەرگەتی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئارام خەلیل سابیر سەرگەتی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بۆ بەڕێز کەریم خەلیل سەرگەتی
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (ئارام خەلیل سابیر سەرگەتی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ی ئابی ٢٠٢٤




