٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پارتی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بە بۆنەی 78مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، ده‌ڵێت، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان و تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی".

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی:

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان کاک نێچیرڤان بارزانی و کاک مەسروور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە جەنابتان و هەموو ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.

هیوادارین ئەم یادە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی هێز و لایەنە سیاسیەکان و تەبایی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و  هاندەر بێت بۆ یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە ئەم قۆناغەی ئێستای خەبات و سیاسەت و دەوڵەتداری لێمان دەخوازێت.

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

هەواڵی پەیوەندیدار