سەرچاوەی پیرۆز بوونی میساقی میللی
ئەحمەد ساغرلی
ئەوە چەند رۆژە لە ژمارەیەكی یەكجار زۆر هاووڵاتی توركیا پرسیار دەكەم كە مانا و واتای پەیمانی میساقی میللی چییە؟
هەر كەس وەڵامی ئەوەی پێدامەوە كە مانای بەرفراوان كردنی سنوورەكانی توركیایە. بەڵام خاڵی سەرنج راكێش ئەوەیە كە هە رهەمووی ئەو هاووڵاتییانە یا بە زانابوون یا بە نەزان بوونی بە چاوێكی پیرۆزە سەیری ئەم پەیمانە دەكەن.
نازانم بۆ چی خەڵكی ئێمە حەزی لە مێژووی رابردووی خۆی و وڵاتەكەی خۆی نییە و نایەوێ مێژووی رابردووی خۆی بخوێنێتەوە.
كتێب هەیە، ئینتێرنێت و گووگلە لە بەردەستیاندایە بەڵام نازانم بۆ چی هێشتاكە هەر قەناعەتی خۆیان بەو زانیارییانە دێنن كە لە پولی یەكەمی سەرەتاییدا بە دەستیان خستوونە. كاتێك كە سەبارەت بە پەیمانی میساقی میللی قسەیان لەگەڵ دەكەم دەڵێن مانای ئەم پەیمانە بەرفراوان كردنی سنوورەكانی توركیا تا كەركووك و مووسڵە و ئەم پەیمانە پەیمانێكی پیرۆزە. بەڵام نازانن هۆكار یا سەرچاوەی پیرۆز بوونی ئەم پەیمانە چییە.
لە سەردەمی عوسمانییەكاندا ئەنجومەنی نوێنەران كۆ بووەتەوە و جارنامەیەكی 6 خاڵی بە كۆی دەنگ پەسەند كردووە. دوای چوار مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عوسمانییەكان هەڵدەوەشێتەوە و لە شوێنیدا پارلەمانی توركیا دادەمەزرێت و ئەم پارلەمانەیش تۆزێك دەستكاری ئەو جارنامەیەی كردووە و بە كۆی دەنگ پەسەندی كردووە. هەر چەند تۆزێك گۆڕانی بەسەردا هاتبێت بەڵام ناوەرۆكی ئەم جارنامەیە بەمجۆرەیە" توركەكان یا باشترە بڵێن عوسمانییەكان بە حەفت دەوڵەتی دەراوسێ خۆیانیان وتووە كە، دان بە هەڵوەشاندنەوەی ئەمپراتووریەتی عوسمانیدا دەنین، ئەو شتانەی كە تاڵانتان كردوونە و ئەو شتانەی كە بە دەستانەوە خستوونە و ئەو شتانەی كە لە ناوتان بردوونە چۆنە دابەشیان دەكەین بكەین ئێمە لاریمان نییە، ئەو سنوور و ئەو مەرجانەی كە بۆ ئێمە دەستنیشانتان كردوونە لە لایەن ئێمەوە قابلی قەبووڵن. ئێمە ئەو مەرجانەی ئێوە لە ژێر ناوی سروودی میللیدا پێشكەشی رای گشتی دەكەین. بەمجۆرە عوسمانییەكان و پارلەمانی توركیا لە سەرەتای دامەزراندنی خۆیەوە رووبەرووی دەستوەردانییەكی یەكجار سەرەكەی ئەو هێزە ئەمپریالیستانە دەبێتەوە كە ببوون هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی ئەمپراتووریەتی عوسمانی. هەر ئەو هێزانە دوابەدوای دیكتە كردنی ئەو جارنامەیە لە سەر عوسمانییەكان و دوای قەبووڵ كردنی ئەم جارنامەیە لە لایەن عوسمانییەكانەوە، هێزە دەرەكییەكان دووبارە بە عوسمانییەكانیان وتووە مادام جارنامەكەتان قەبووڵ كرد و لە ژێر ناوی سروودی میللیدا پێشكەشی رای گشتییان كرد ئەوا پێویستە تۆزێك رەنگ و بۆی پیرۆز بوونی پێ بدەن.
بەمجۆرە عوسمانییەكان و پارلەمانە تازە دامەزراوەكەی توركیا وردە وردە دەستی بە پیرۆز كردن و بە نرخ لە قەڵەمدانی پەیمانی میساقی میللی كرد و دوای 50 ساڵ و 100ساڵ هاووڵاتییان و بگرە دەوڵەتە یەك لە دوا یەكەكانی توركیایش بە چاوی پیرۆز و بە نرخ بوون سەیری ئەم پەیمانەیان كرد.
هێشتاكە زۆر كەس و لایەن پێیان وایە كە میساقی میللی سەركەوتنێك بووە بۆ توركیا و ئەو كاتە مووسڵ و كەركووكیش لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەكاندا بووە. بەڵام راستییەكەی بەمجۆرە نییە. هەر چەند عوسمانییەكان تاماوەیەك دەسەڵاتی مووسڵیشان بە دەستەوە بووە، بەڵام ناوەرۆكی پەیمانی میساقی میللی دان نانی عوسمانییەكانی و پارلەمانی تازە دامەزراوی توركیا بە شكەست خواردنی ئەمپراتووریەتی عوسمانییە. چوونكە بە پێ ئەم پەیمانە، عوسمانییەكان ناچار كراون كە واز لە زۆربەی هەرە زۆری ناوچەكانی دەرەوەی توركیای ئەمرۆ بە تایبەتی مووسڵ و كەركووك و باڵكان بهێنن.
سەرەڕای ئەمە لەم رۆژانەی دواییدا هاوكات لەگەڵ دەست پێكردنی قۆخانی دانووستاندن بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد چەند كەس و لایەنێك دەركەوتوونە و باسی گۆڕانی میساقی میللی دەكەن و پێم وایە قۆناخی چارەسەر كردنی گوایا پرسی كورد پەیوەندی راستەوخۆی بەم پەیمانەوە هەیە، چوونكە ئەوەی كە هەوڵ بۆ گۆڕانی دەدریت نە سنوورەكان بەڵكو گوشاری یەك سەدەیە.
من تا ئێستا بە هیچ شێوەیەك لە پیرۆز بوونی میساقی میللی تێنەگەیشتم، بەڵكو بە پێچەوانەی هەر كەس بیر دەكەمەوە و دەڵێم میساقی میللی نە بە واتای سەپاندنی دەسەڵاتی توركیا بە سەر وڵاتانی دەراوسێ بووە بەڵكو گچكە و بەرتەسك كردنەوەی دەسەڵاتی توركیا لە ناوچەكە بووە، كە واتە هیچ پیرۆزییەكی ئەم پەیمانە بۆ توركیا نییە.
سەرچاوە: ئوڵای




