سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشیی لە د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی دەکات

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی لە د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




