پارتی ده‌رفه‌تی باشی بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان فه‌راهه‌م كردووه

هەولێر -KDP.info- ئافره‌تان به گرینگییه‌وه ده‌ڕواننه یادی 78 ساڵەی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی بە تاكه هێزی سیاسیی دەزانن کە توانیویه‌تی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ئافره‌تان فه‌راهه‌م بكات.
سارا مزووری، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌بۆنه‌ی 78 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمان پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و ئافره‌تان ده‌كه‌م، پارتی ئه‌و هێزه سیاسییەیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له سه‌رده‌می بارزانی نه‌مر گرینگییه‌كی تایبه‌تی به پرسی ئافره‌ت داوه و ده‌یان ئافره‌تی سه‌ركرده له‌نێو پارتی دروست بوونه، هەر لە دامه‌زراندنی ڕێكخراوی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌بوونی ئافره‌ت له سه‌ركردایه‌تیی پارتی تا ده‌گاته قۆناغی ئه‌مڕۆ كه ئافره‌ت خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌كانی حزب و پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی زۆر بەرزدەنرخێنین كه هه‌میشه به‌رگریی له مافی ئافره‌ت و پێگه و ڕۆڵی ئافره‌ت له هه‌موو كایه‌كانی ژیان کردووە.
سه‌میره ساڵح، كادیرێكی دیكه‌ی ئافره‌ته و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: نزیك ده‌بینه‌وه له ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی، ئەو حزبە به درێژایی مێژووی و به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه گرینگی به ڕۆڵی ئافره‌ت داوه، بۆ ئەوەی ئافره‌ت له نێو پرۆسه‌ی سیاسی و هێزی سیاسی خاوه‌ن پێگه‌ی خۆی بێت، چه‌ندین ئافره‌ت له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان خەباتیان کردووە و پێگه‌یشتوون، جیاواز له هه‌موو حزبه‌كانی دیكه، پارتی له هه‌موو كۆنگره و كۆنفرانسه‌كان ڕێژه‌یه‌كی بۆ ئافره‌ت دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین موماره‌سه‌ی ژیانی سیاسی و پارتایه‌تی خۆمان بكەین.
سوهام سه‌عید، كادیری پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی پارتیمان و له‌دایكبوونی سه‌رۆك بارزانی پیرۆز ده‌كه‌م، پارتی له دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا پاڵپشتی ئافره‌تان بووه، تا ئێستاش ئه‌و به‌رگری و پشتیوانییه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئافره‌ت به‌رده‌وامه، ده‌بینین ئێستا ئافره‌ت گه‌یشتوونەته شوێنی بڕیاردان، بێگومان ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی ئافره‌ت بۆ خه‌باتی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و یاده مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی له ئافره‌تان ده‌كه‌م و هیوادارم هێشتا به‌ره‌و پێش هه‌نگاو بنێن بۆ خزمه‌تی زیاتری گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان.
قائید میرۆ




