٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

KDP ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی فراکسیۆنی پارتی و سەرۆک وەزیرانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو

سەرچاوە: KDP.info

كه‌ركووك-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە بەغدا وەکو فراکسیۆنی پارتی بەجیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک کۆدەبینەوە و تێیدا پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک  لەگەڵ سەرۆک وەزیران گفتووگۆ دەکەین.

حەسەن شێخانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێستا لە بەغداین و بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محەممەد شەیاع سودانی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەین و تێیدا گفتووگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک دەکرێت، کە لەو کۆبوونەوەیە تەنیا ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی لەگەڵی کۆدەبینەوە بەجیا و ھیچ فراکسیۆنی دیکە بەشدار نابن.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی، "ئێمە بەرنامە و بیروبۆچوونی خۆمان ئامادەکردووە بۆ چۆنیەتی پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک و لەو کۆبوونەوەیە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیخەینە ڕوو، بۆ ئەوەی بتواندرێت لە نزیکترین کاتدا حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک پێکبھێندرێت.

گوتیشی، "ئامانج لەو کۆبوونەوەیه‌ی سەرۆک وەزیران ئەوەیە لێکنزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان دروست بێت بۆ ئەوەی بتواندرێت پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک و ئێمەش ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران بۆ ئەو مەبەستە کۆدەبینەوە.

حەسەن شێخانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "ئێمە وەک پارتی مەرج و پێشنیاز و بۆچوونی خۆمان ھەیە لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێگومان لە کاتی خۆیدا پێشنیاز و مەرجەکانمان دەخەینە بەردەم بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پێکھێنانی ئیدارەی نوێی کەرکووک.

 

قائید میرۆ

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار