٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى عه‌بدولخالق فایه‌ق ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولخالق فایەق، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى کۆچکردوو ده‌كات.

ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢ی ئابی ٢٠٢٤ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دژوار فایەق، سەرەخۆشیی لە خۆیان و بنەماڵە و کەسوکاری کرد بۆ کۆچی دواییی براکەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیاری کەرکووک عەبدولخالق فایەق.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی و ھاوسۆزی، "ھیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت."

لای خۆیەوە دژوار فایەق سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەیانی بۆ پەیوەندی و ھاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار