راگه‌یه‌نراوێك له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی به‌ئامانجگرتنى بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماسەوە دەڵێت، سه‌ركۆنەی رووداوەکە ده‌كه‌ن و "به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین."
دەقی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان:
به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به میوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین.
ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/31




