٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

تاران-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوە و جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٠٧-٢٠٢٤ لە پەراوێزی بەشدارییاندا لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێراندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، ھەردوولا جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی ھاریکاریی ھاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە.

ھەروەھا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکیان خستووەتە سەر دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش.

هەواڵی پەیوەندیدار