فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لە دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی دەستەی کارگێری لە مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بارەگایی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکیان کردوو لەلایەن فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لێکران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩-٧-٢٠٢٤، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ھۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و زەعیم عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، سەردانی بارەگایی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکیان کرد لە سنووری حاجی ئۆمەران و لەلایەن فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لێکران.
ھەر لەو سەردانەدا فەریق سیھاد بارزانی یاوەری شاندی ناوبراوی کرد بۆ بارەگای بارزانی و چەند شوێنێکی مانەوەی بارزانی نەمر لەو سنوورە.




