سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێکخەری بزووتنەوەکە دەکات و دەڵێت، "هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم".
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
له یادى پازده ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، پیرۆزبایى له به‌ڕێز عومه‌ر سه‌ید عه‌لى و به‌ڕێزان هه‌ردوو جڤاتى نیشتمانى و گشتى و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.
وێڕاى داكۆكى له گرنگى و پێویستیى هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان له‌پێناو ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتردا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌م یاده‌دا پێزانینم بۆ ڕۆڵى دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژیانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقدا ده‌رده‌بڕم، هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانم.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/7/25




