٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی ئافرەتانی کوردستان جەخت لە پێشخستنی یەکێتییەکەیان و پرسی ئافرەت دەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی باڵای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، کۆبوونەوەی دەستەی باڵای ڕێکخراوەکە بەڕێوەچوو، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش بەرەو پێشبردنی پرسی ئافرەت و زیاتر پێشخستنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بوو.

ئەمڕۆ ٢٣ـی٧ـی٢٠٢٤ لە مەکتەبی سکرتاریەت، بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی باڵای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، کۆبوونەوەی دەستەی باڵای ڕێکخراوەکە بەڕێوەچوو.

تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتیی بوون لە گفتوگۆکردن دەربارەی شێوازی نوێی پەیکەری ڕێکخراوەیی یەکێتی ئافرەتان، میکانیزمەکانی کار و جۆرێتی پڕۆژە و چالاکییەکان بۆ خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان، و بەرەو پێشبردنی پرسی ئافرەت و زیاتر پێشخستنی یەکێتی  ئافرەتانی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە سەرجەم ناوەندەکان کرا بە ھەماھەنگی مەکتەبی سکرتاریەت بە ڕوحی یەک تیمی تەواوی تواناکانیان لە خزمەت ئامانجەکانی یەکێتی ئافرەتان بەگەڕ بخەن، وەک ھەمیشە پارێزگاری لە پێشەنگیی و پێگەی یەکێتی ئافرەتان بکەن و بە ھەموو شێوەیەک لە ئافرەتانی کوردستانەوە نزیک بن، ھاوبەشیان بن لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و بۆ داھێنان و سەرکەوتن ھاوکار و پشتیوانیان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار