٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت زەوی دەدرێتە دانیشتوانی دوو گەڕەکی کەلار

سەرچاوە: KDP.info

کەلار-KDP.info- بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار بە پێدانی پارچە زەوییەک قەرەبوو دەکرێنەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بە بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە ١٦٣ ماڵ پێکهاتوون، هەریەکە بە پارچەیەک زەویی ٢٠٠ مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار