٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی دەستپاکی: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ناوەكان بڵاو دەكەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕەشنووسی میساقی شەرەف ئامادە دەکات و دوو هەفتە دەداتە حزبەکان ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەری بخەنەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی تەمووزی ٢٠٢٤، دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لەسەر داوای دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (UN) و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بۆ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.

بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەو دەستەیە، كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەسەر ڕەشنووسی "میساقی شەڕەف" لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و دەستەی دەستپاكی كە بە هاوكاری شارەزایانی (UNDP) ئامادە كراوە، دوای گفتوگۆكردن بڕیار درا حزبەكان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا تێبینی و ڕای خۆیان لەبارەی میساقەكە بگەیەننەوە دەستەی دەستپاكی، تا ئامادەبێت بۆ پەسەند كردن.

دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کردووە، گرنگیی بڕگەكانی میساقەكە، پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە بە پڕەنسیپی سەروەری یاسا و بنەماكانی حكومڕانی تەندروست و دەستپاكی و دژایەتی گەندەڵی، هەروەها پیادەكردنی شەفافییەت لە كاروباری ناوخۆی لایەنەكاندا و ڕێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

دەستەکە دەڵێت: ڕای گشتیی ئاگەدار دەكەینەوە، لە داهاتوودا هەر حزبێكی سیاسیی واژوو لەسەر میساقی پەسەندكراو بكات، ناوەكەی بڵاو دەكەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار