سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/11 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخى ئه‌منیى عێراق بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە.




