حکوومەت ٤٤٠ پڕۆژەی لەم بوارەدا جێبەجێ کردوون

ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: لەم کابینەیە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٤٤٠ پڕۆژەی لەبواری رێگەوبان جێبەجێ کردوون.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٤٤٠ پڕۆژەمان لە بواری ڕێگاوباندا ئەنجام داوە، ٦٥ پڕۆژەی گەورە و ستراتیژین و لەسەر بودجەی وەبەرھێنان بە گوژمەی ٨٨٣ملیار دینار ئەنجام دراون و ١٩١ پڕۆژەش بچووک و لاوەکی و ڕێگای گوندەکانن و لەسەر بودجەی وێستگەی کێش بەڕێژەی ٣٠% بە گوژمەی ١٢ملیار دینار ئەنجاممدراون، ١٨٤ پڕۆژەش ئاسایین و ١٧ملیار دیناریان تیچووە.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی، ئەو پڕۆژانە بە گوژمەی ٩١٢ملیار دینار ئەنجام دراون کە ھەزار و ٢٩٥کم ڕێگا کەوتۆتە خزمەت ھاووڵاتییان و پڕۆژەکانیش ١٠٠% تەواو بوون و لەخزمەت ھاووڵاتییان دان.
بڵند ئیبراھیم




